٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەنت ئارنج: لە رووداوەکەی روبوسکیدا هەڵەی دەوڵەت زۆر گەورەیە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بولەنت ئارنج لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ کاناڵی ئین تیڤی تورکی سەبارەت بە رووداوەکەی روبوسکی وتی" دەوڵەت هەڵەی زۆر گەورەی کرد کاشکی دەوڵەت تەنیا بۆ چەند خۆلەیەک هەبوونی خۆی و دادوەری خۆی لە روبوسکی سەلماندبایا.
ئارنج وتی" هەڵەی دەوڵەتی تورکیا ئەوە بوو کە بۆ هێنانەوەی ئەو جەنازانە کە پارچە پارچە کرابوون هیچ جۆرە هاوکارییەکی پێشکەشی کەسوکاری قوربانیان نەکرد و دایک و باوکی قوربانییەکان بە ئەسپ  و هەستر ئەو تەرمە پارچە پارچە کراوانەیان هێنایەوە، دەوڵەت دەبوایا هاوکاری کردبا بەڵام هیچ جۆرە هاوکارییەکی پێشکەش نەکرد و ئەمەیش هەڵەیەکی یەکجار گەورەیە کە تورکیا ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک خۆی لێ رزگار بکات.
ئارنج لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی" کاش حکوومەتی تورکیا بتوانیبایا هەبوونی خۆی لە روبوسکی سەلماندبایا بەڵام لە دەستمان چوو و هەڵەی زۆر گەورەمان کرد و شتی مەترسیدارتر ئەوەیە کە دەبێت ئەم دۆزە وەلاوە نەخرێت و ئەو کەسانەی کە ئەم کریارەیان کردووە ئاشکرا و رادەستی دادگا بکرن بە پێچەوانەوە ئەم رووداوە دەبێتە تەوقی ملی تورکیا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار