٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شاری ماردین 9 هاووڵاتی دیکەی کورد لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دەستگیر کردنی چالاکڤان و سیاسەتمەدارە کوردەکان لە باکووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، دوێنیش لە ناوچەی قزڵتەپەی سەر بە شاری ماردیندا 9 هاووڵاتی دیکەی کورد دەستگیر کران.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەیانی رۆژی 28ی ئەم مانگە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چەند هاووڵاتییەک لە ناوچەی قزڵتەپەی سەر بە شاری ماردین و بە تاوانی خۆڕڕگری لە بەرامبەر پۆلیس و وەڵامدانەوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 9 هاووڵاتی کوردیان دەستگیر کرد.
لە دوای لێپرسینەوەیان لە لایەن پۆلیسەوە یەکێک لە گیراوەکان ئازاد کراوە و 8 گیراوی دیکەیش بە بریاری دادگای شاری ماردین راپێچی گرتووخانەی جۆری فە کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار