ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی سنووری ئیداره‌ى راپه‌رین ده‌كات

تایبەت بە kdp.info/ له‌سیمینارێكدا له سنووری ئیداره‌ى راپه‌ڕین، هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی سنووری ناوچه‌كه دووپاتكرایه‌وه.
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنی رانیه، خاتوو په‌خشان زه‌نگنه ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى باڵای كاروبارى خانمان، به‌به‌شداری ده‌یان رۆشنبیر‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی سنووری بیتوێن و پشده‌ر، سیمینارێكى ده‌رباره‌ى هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی سنووری ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌برد.
خاتوو په‌خشان زه‌نگنه پوخته‌یه‌ك له ئاسۆی په‌یوه‌ندی نێوان رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نی باڵاى كاروباری خانمانی خسته به‌رباس و گرنگترین چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و پێكهاته‌ى ئه‌نجوومه‌نی خانمانی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی شازده رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان كرد كه له ئاستێكی به‌رفراوان و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروبارى خانمان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها خاتوو زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ى بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، وه‌ك هاوبه‌شی سه‌ره‌كی ستراتیژیه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ئافره‌تان كه ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت، گوتیشی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان ئه‌لته‌رناتیڤی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نییه، به‌ڵكو هاوبه‌ش و هاوكاره بۆ هێنانه‌دی ئامانجه باڵاكانی كۆمه‌ڵگه سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ژنان، له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیدا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌شداربوون به‌چه‌ندین پرسیار‌و راسپارده‌و ره‌خنه‌ى بنیادنه‌رانه، راو بۆچوونی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌ربڕى، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان به‌رزنرخاند، هیواشیان خواست ئاستی كاروچالاكییه‌كانیان له سنووری ئیداره‌ى راپه‌ڕین له فراوان بووندا بێت.




