له هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک نووسه‌ری به ئه‌زموون و لاو خه‌ڵات ده‌کرێن

هەولێرتایبەت بە kdp.info/ له رێوره‌سمێکی رێزگرتندا له شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاکیی وێژه‌یی، رێز له ژماره‌یه‌ک نووسه‌ری به ئه‌زموون و لاو ده‌گرێت و خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کات.
به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاکیی وێژه‌یی زانا خه‌لیل رایگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که‌یان به‌م دواییه دامه‌زراوه و چالاکییه‌کانی له بواری وێژه‌یی ئه‌نجام ده‌دات، له یه‌که‌م چالاکیدا ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر خه‌ڵات ده‌کات.
ئه‌وه‌شی خسته روو، له‌م رێوره‌سمه رێزگرتنه‌دا، رێز له 19 نووسه‌ری لاو خاوه‌ن ئه‌زموون له بواره جیاجیاکاندا رێزیان لێ ده‌گیرێت و خه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م چالاکییه کاتژمێر چواری ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 30 دیسه‌مبه‌ر 2012، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له لقی هه‌ولێری یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد به‌ڕێوه ده‌چێت.
زانا خه‌لیل روونیشی کرده‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو کار له‌سه‌ر چه‌ند چالاکییه‌کی دیکه ده‌که‌ن و له کاتی خۆیاندا راده‌گه‌یێندرێن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاکیی وێژه‌یی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کی نوێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێره، چالاکی جیا جیا له بواری وێژه‌یی ئه‌نجام ده‌دات.




