یەمەن: بڕێك چەكی عێراق دەستی بەسەرداگیرا

تایبەت بە/ kdp.infoدەسەڵاتدارانی یەمەن دەستیان بە سەر كەشتییەكی پڕ لە چەك و تەقەمەنی عێراق دا گرت، كە بەبێ ئاگاداری دەسەڵاتدارنی ناوچەكە بەنیازبوون بگوازرێتەوە، باڵێۆزی عێراق لەو باریەوە بە مەئارب پرێسی یەمەنی راگەیاند: ئەو چەكەی دەستی بەسەرداگیراوە، لە نێوان عێراق و یەمەن رێككەوتنی لەسەر كراوە، بەڵام ئاگادارنین لەوەی دەسەڵاتدارنی یەمەن دەڵێن نایاساییە، باڵیۆزی عێراق هەروەها گوتیشی: چەكەكان بریتین لە چەكی یەدەگی هێزەكانی بەرگری ئاسمانی، ئەویش تایبەتن بە وەزارەتی بەرگری عێراق، لای خۆشییەوە دەسەڵاتدارنی یەمەن رایاگەیاند: ئەو بڕە چەكەی دەستی بەسەرداگیراوە، زۆر لەوە زیاتر دیار نەماون و بۆ شوێنێكی نادیاریش رەوانە كراون، ئێستا خەریكی لیكۆڵینەوەین لەبارەی ئەو چەكانەی كە دیار نەماون، بەرپرسانی یەمەن ئەوەشیان راگەیاند: ئەو چەكانەی دەستی بەسەرداگیراوە لە دەستكردی وڵاتی یوگسلافیا بووە.




