٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ مانۆری دەریاوانی ئێران لە گەرووی هورمز دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info

رۆیتەرز- ئاژانسەکان/  بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی دەستی بە مەشقی دەریاوانی کردووە و ئەم مەشقە شەش رۆژ دەخایەنێت و بەرنامەکەشی لە گەرووی هورمز بەرێوەدەچێت. ئامانج لەم مانۆرە نیشاندانی توانا و هێزی سەربازی ئێرانە، بەتایبەتیش لە چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەڵ ئەم گەروە کە نەوت و غازی پێدا تێدەپەڕێت.

سەرچاوەکە لە زاری حەبیبوللا سیاری سەرکردەی هێزی دەریاوانی ئێران گوتیەتی:  ئەمڕۆ هەینی تاکو رۆژی چوارشەممە لە نیو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە تاکو گەرووی هورمز و کەنداوی عەمان و ناوچەکانی باکوری ئۆقیانوسی هادی، مانۆرەکە درێژدەبێتەوە. سیاری رایگەیاندووە کە ئامانج لەم مانۆرە دەرخستنی توانا و هێزی سەربازی  هێزە چەکدارەکانی ئێرانە، بۆ چۆنیەتی داکۆکیکردن لە سنوری ئێران، هەرچەندە ئەوان نامەی ئاشتی و دۆستایەتیان بۆ وڵاتەکانی دراوسێش هەیە.

گەلێکجاران بەرپرسە ئێرانەییەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە گەرووی هورمز دادەخەن کە هەنووکە %40ی نەوتی جیهانی پێداتێدەپەڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار