سەرچاوەیەک: رەنگە موسڵ بتەقینەوە

تكریت - تایبەت بە / kdp.info پارێزگاری موسڵ بەهۆی بەسەردادان و دەستگیركردن و زۆربوونی ژمارەی یەكە سەبازییەكانی عێراق، هۆشداری لە تەقینەوەی شەقامی لە دژی حكوومەتەكەی نوری مالیكی لەموسڵ دا، ئەسیڵ نوجەیفی هەروەها رایگەیاند: خۆپیشاندان و نارەزاییەكای دوێنی موسڵ بۆ پشتگیریكردن لە برایانمان لە ئەنبار و سامەڕا، تەنیا سەرەتاییەكە بووە، ئەگەری تەقینەوەی فراوانی شەقامی موسڵ لە ئارادایە، نوجیفی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی: پاڵەپەستۆیەكی زۆری سەربازی لەو شارە هەیە و هاوكات دوورخستنەوە و لادان و دەستگیركردنیش لەلایەن ئەو هێزانەوە بۆ سەر خەڵكی شاری موسڵ بەردەوامە، ئەم كردەوانەش مەترسی تەقیینەوەی شەقامی بەرامبەر بەو هێزانە زۆر كردووە، شایەنی باسە دوێنی لەلایەن كەسایەتییە دیاریەکانی ئەو شارەوە لەبەردەم پارێزگای موسڵ خۆپیشاندان لە دژی سیاسەتی تاكڕەوی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا.




