چوار سەرباز و ئەفسەرێکی سوپاکەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە بریندار بوون

دووز - تایبەت بە kdp.info / چوار سەربازی لیوای سلێمانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە كە لەنێوانیاندا ئەفسەرێك بە پلەی سەرهەنگ هەیە، برینداربوون، سەرچاوەیەكی سەربازی بە شەفەق نیوزی راگەیاند ، ئەمڕۆ بەیانی هەینی لە كاتی جولەی لیوای سلێمانی لە دووزەوە بۆ تكریت لەسەر رێگادا بۆمبێكی چێنراوپان پێدا تەقیوەتەوە. بەهۆیەوە سێ سەرباز و ئەفسەرێك بەپلەی سەرهەنگ برینداربوون، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند: بۆمبە چێنراوەكەی لە رۆخ رێگا بە كاروانی هێزكانی فەرماندەیی دیجلەی تەقیوەتەوە کە پێدەچێت ئامانج لە لێدانی هێزکە بووەو بێجگە لە برینداربوونی سەربازەكان، زیانی ماڵیشی بە كاروانە سەربازییەكە گەیاندووە و بریندارەكانیش دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەكانی دووز گوازراونەتەوە. شایەنی باسە فەرماندەیی ئۆپەرسیۆنی دیجلە لە دەرەوەی دەستووری عێراق و بە فەرمانی راستەخۆی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دامەزراوە.




