٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆكرانیا.. لە رقی مامۆستایەك خۆی لەنێو زانكۆ تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە  kdp.info / ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەكی خۆكوژیی لە زانكۆی تشیرنۆفتسی پزیشكی لە رۆژئاوای ئۆكڕانیا روویدا و بەهۆیەوە بێجگە لەكوژرانی خۆكوژەكە دوو كەسی تریش برنیداربوون، زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئۆكڕانیا ئاماژە بەوە دەدەن كە سەربازێكی پاسەوانی سنوور، ئەو كردارە خۆكوژییەی كردووە. چونكە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ مامۆستایەكی زانكۆكە تێكچووە و لە رقی مامۆستاكەش خۆی لە نێو زانكۆكە تەقاندۆتەوە، بە پێی سەرچاوەكانی پۆلیسی شارەكە : خۆكوژەكە لە رێگای پشتێنێكی بۆمب رێژكراو كارەكەی ئەنجامداوە بەهۆیەوەش مامۆستاكە و قوتابییەكی نزیكی رووداوەكە  برینداربوون. شایەنی باسە ئەمە یەكەمینجارە لە ئۆكرانیا كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك لەنێو زانكۆ خۆی بتەقێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار