راگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، هاتووه وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه كه‌شی گفتوگۆكان پۆزه‌تیڤ بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی
راگه‌یندراوێكی ڕۆژنامه‌وانی (فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر منده)
"ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم" له باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر دوو لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری و كاری باڵای نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق:-
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی سه‌ربازی هه‌رێم بۆ به‌غدا،
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر: كه‌شی گفتوگۆكان پۆزه‌تیڤ بوو
كاتژمێر 1200ی ڕۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 26-12-2012 له شاری به‌غدا و له باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، ئه‌ندامانی هه‌ر دوو لیژنه‌ی وه‌زاریی و كاری باڵا كۆبوونه‌وه‌ێكی تایبه‌تیان گرێدا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رێزان (كه‌ریم شه‌نگاری "وه‌زیری ناوخۆ" و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا " وه‌زیری پێشمه‌رگه" و فه‌ریق شێروان عبدالرحمان و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر) و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده بوون و له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ به‌رێزان (سه‌عدون دلیمی "وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاله‌ت " و ئه‌حمه‌د خه‌فاجی "بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ" و فه‌ریق یه‌كه‌م فاروق ئه‌عره‌جی "لێپرسراوی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق" و فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن علی غێدان "فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كانی عێراق" و فه‌ریق روكن حسێن عه‌وادی" فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پاسه‌وانی سنور") و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
له لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له عیراق (فه‌ریق كاسلین) لیپَرسراوی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكی - عێراقی له عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند راوێژكارێكی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا به‌شداربوون.
شیاوی باسه، كه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه و دانوستان به گشتی پۆزه‌تیڤ و ئیجابی به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر دوولا جه‌ختیان له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رَێوبردنی هه‌لومه‌رجی ئاسایشی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد به هاوبه‌شی و هاوكات لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كارنامه‌یه‌كی نوسراویان پێشكه‌ش كرد كه پلان و بنه‌مای كاری هاوبه‌شی تێدا دیاری كرا بوو به روونی و جه‌خت كرا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی خاڵه‌كانی ئه‌و پلانه به‌گشتی و به یه‌كه‌وه "به یه‌ك پاكێج".
هاوكات لایه‌نی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقیش كارنامه‌یه‌كی زاره‌كییان خسته‌ڕوو و له پاش ئاڵوگوڕی بیروڕاكان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه و له كۆتاییدا بڕیاردرا له هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی كاری باڵا ده‌ست به كۆبونه‌وه بكات به مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی هه‌ردوو ئه‌و كارنامه‌یه و گه‌یشتن به پرۆژه‌ێكی كاری هاوبه‌ش كه له‌لایه‌ن هه‌ر دوولاوه په‌سه‌ند بێت و له پاشاندا بڕیار بدرێت له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر منده




