نێچیرڤان بارزانى: تا كۆتایى له‌گه‌ڵ دیالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌داین

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2012دا به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى باسى له نه‌خۆشكه‌وتنى به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كرد و رایگه‌یاند: نه‌خۆشكه‌وتنى سه‌رۆك كۆمار له هه‌فته‌ى رابردوودا ناخۆشترین هه‌واڵ بوو پێمان گه‌یشت. به ناوى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه هیواى چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى بۆ خواست.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێویستى و گرنگى هه‌بوون و ئاماده‌یى به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له ره‌وشى ئێستاى عێراقدا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه جه‌نابیان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا بوون بۆ ئه‌وه‌ى كارێك بكرێت كه خێرى هه‌موو عێراق تێدا بێت. بۆیه‌شه له كوردستان و له عێراق به گشتى هه‌موومان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێین كه به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونى كرده‌وه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان له سه‌ر هێڵن و له نزیكه‌وه چاودێریى بارى ته‌ندروستى جه‌نابیان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: وێڕاى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى جددییه، به‌ڵام راپۆرته پزیشكییه‌كان دڵنیایان كردووینه‌ته‌وه كه هه‌موو تێسته‌كان باشتربوونى بارى ته‌ندروستیى سه‌رۆك كۆمار نیشان ده‌ده‌ن و پێویستى به كاتێكى زیاتره بۆ چاره‌سه‌ر.
له ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا، باس له سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكردن له سه‌ر گرژى و ئاڵۆزى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ له شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكانى به‌غدا، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دیدار و گفتوگۆكانى دوێنێى به‌غدا پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه شاندى هه‌رێمى كوردستان به لایه‌نى حكوومه‌تى عێراقى رایگه‌یاندووه "شاندى هه‌رێم هاتووه دووپاتى بكاته‌وه كه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان ده‌كرێ به رێگه‌ى ئاشتیانه و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: شاندى هه‌رێمى كوردستان داواى چاره‌سه‌رییه‌كى گشتگیر و گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌وشى ئاسایى و پێكهاتن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ردوو لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق به‌رنامه‌ى خۆیان پێشكه‌ش كرووه، له به‌رامبه‌ردا لایه‌نى عێراق به‌گه‌رمى پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌كه‌ى كردووه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون كه رۆژانى داهاتوو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق كۆبوونه‌وه و پلانێكى هاوبه‌شى چاره‌سه‌رى ئاماده بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا و ده‌سپێكردنى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كانى به‌غدا ده‌سپێكێكى باشه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك كۆماره‌وه هات، كه به‌ر له نه‌خۆشكه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌م دانیشتنه رێككه‌وتبوو. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه "نابێ پێشبینی زۆر له‌م دانیشتنانه بكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕه‌نسیپى دیالۆگ ره‌ت ناكه‌ینه‌وه و تا كۆتایى له‌گه‌ڵ دیالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌داین، چونكه پێمان وایه كه ده‌كرێت هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ى گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكى دیكه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى دواى گفتوگۆ و خستنه‌ڕووى چه‌ند تێتبینییه‌ك و ده‌ستكاریكردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌ك، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ره‌وش و پێكهاته ئایین‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێكه‌وه‌یى و فره‌ئایینى و فره‌مه‌زهه‌بى و ژیانى مه‌ده‌نى و سه‌رده‌میانه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت، په‌سه‌ند كرا.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زیر و ستاف و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هه‌نگاوى گه‌وره‌یان له كۆنترۆڵكردنى كوالیتى و بازرگانی داوده‌رماندا ناوه و بۆ باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى و كۆنترۆڵكردنى داوده‌رمان، هانیاندان كه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها بڕیار درا دواى سه‌رى ساڵ، كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى باڵاى ته‌ندروستى ساز بكرێت و تیایدا له ڕه‌وشى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى باشتركردنى بكۆڵدرێته‌وه.




