لە گۆڕستانێكی مەكسیك كاسەی سەری گیاندارانی ئاسمانی دۆزرایەوە

تایبەت بە/ kdp.infoلە كاتی هەڵكەندنی گۆڕستانێكی كۆنی سەدەی نۆیەم لە باكوری رۆژئاوای مەكسیك ژمارەیەك كاسەی سەری نەخشە كێشراوی نزیك لە گیاندارانی ئاسمانی دۆزرایەوە، ئاژانسی ئەی بی سی ئەمەریكی لە زاری كریستینا گارسیۆی كرێكار لەپڕۆژەی هەڵكەندنی گۆڕستانەكە لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمەریكای گواستەوە: ئەم گۆڕستانە لە پێشوو تایبەت بە مردووی ئیسپانییەكان بووە و لەكاتی هەڵكەندنیشیدا 25 كاسەی سەردۆزراوەتەوە، كە 13 یان شێوێندرابوون، لە درێژەی لێدوانەكەیدا گارسیۆ گوتیشی: نازانرێت بۆچی ئەو كاسە سەرانە شێوێندراون و هۆكارەكان چییە، تەنیا ئەوندە دەزانرێت كە كاسەكان لەسەدەی نۆیەم نەخشەی بۆ كێشراوە، وەك گیاندارە ئاسمانییەكان، كەئەمەش جێگای كۆمەڵێك پرسیارە و بەدوای وڵام دەگەڕێن. شایەنی باسە ئەم شوێنەوارە كە ناوی نراوە ئیلیسیمنترۆ لە ساڵی 1999 دۆزراوەتەوە كەچی ئێستا پاشماوەی لاشەی مرۆڤ و كاسەی سەری نەخشەكێشراوەكانی گیاندارە ئاسمانییەكانی تێدا دۆزراوەتەوە.




