٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد بۆمبی فسفۆری لەدژی خەڵكی سڤیل بەكار هێنا

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە/ kdp.infoلیژنەی هاریكاری نێوخۆی سوریا رایگەیاند: تا پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد 48 كەسیان لەچەند ناوچەیەك كوشتووە و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداركردوون لە شارۆچكەیەكی سەر بەریف دیمەشقیش گومان دەكرێت هێزەكانی ئەسەد بۆمبی فسفۆریان لەدژی خەڵكی سڤیل بەكار هێنابێت، چالاكوانان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەیوتوب بڵاویان كردۆتەوە، ئەوە دەخاتەروو كە شارۆچكەی عربینی سەر بەریف دیمەشق ئاگر و دووكەڵێكی گەورەی سپی لێ بەرزدەبێتەوە باس لە تەقینەوەی بۆمبە فسفۆرییەكە دەكات، لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی سوپای ئازاد بۆ سكای نیوز رایگەیاند: هێزەكانیان توانیان هەلیكۆپتەرێكی سەر بە رژێم لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی مەزەی سەربازی نزیك بە دیمەشق بخەنە خوارەوە، هەروەها بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەدژی هێزەكانی ئەسەد، هەڵمەتێكی سەربازی بەناوی (بناغەی پتەو) دەستپێبكرێت بە ئامانجی ئازادكردن و دەست بەسەر داگرتنی شارۆچكەیەكی شاری حەلەب كە دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار