٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا ناڕازییە كە كراوەتە خراپترین پایتەختی ژیان

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا - تایبەت بە/ kdp.info بەرپرسانی بەغدا ناڕەزایی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر ئەو ئامارەی كە رێكخراوی مێرسەری نێودەوڵەتی خستبوویەڕوو، تێیدا بەغدای بەخراپترین پایتەختی جیهانی كە ژیانی تێدا زەحمەت بێ هەژمار كردبوو، جێگری ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا مەحمەد روبەیعی گوتی: غەدر لە بەغدا كراوە كاتێك چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێدەكرێت، هەر لەدواوەی ئامارەكانەوە بێت، روبەیعی بۆ ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز گوتیشی: هەرچەندە بواری ئەمنی و رەوشی ژیان لەبەغدا تۆزێك ئاڵۆزە، بەڵام بەرپرسانی ئەو شارە خزمەتگوزاری باشیان پێشكەش كردووە، سەیرە كە دەبینین بە خراپترین پایتەختی جیهان هەژمار كراوە، هاوكات پارێزگاری بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند : بەغدا پێویستی بە چوار رۆژی تر هەیە، تا لە ئاوی بارانی دوو رۆژی رابردوو بەتەواوی وشك دەبێتەوە. جێگای ئاماژە بۆ كردنە لە دوا ئاماری رێكخراوی میرسەری نێودەوڵەتیدا، لە ساڵی 2012 بەغدا بەخراپترین پایتەخت بۆ ژیان هەژماركراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار