٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە گەندەڵییەكەی چەكی روسیا 8 بەرپرسی حكوومەت ئاشكرابوون

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بەkdp.info/ لیژنەی نەزاهەی تایبەت بە دۆسییەی گەندەڵی لە گرێبەستەكەی كڕینی چەكی روسیا كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دامەزراوە رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون، بۆمان دەركەوت كە 8 بەرپرسی حكوومەتی عێراق تیوەگڵاون بەگەندەڵی لەو گرێبەستەدا، ئەحمەد جبوری سەرۆكی لیژنەی ناوبراو بە كەناڵی ئاسمانی عەهدی راگەیاند: لیكۆڵینەوەكانمان دەریخستووە، كە 8 بەرپرسی حكوومی ئێستای عێراق و چەند كەسێكی مەدەنی دیكەی عێراق بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستە وخۆ تێوەگڵاون و ناوەكانیشیان لای ئێمە ئاشكرابووە، جبوری هەروەها گوتیشی: لیژنەی نەزاهە بەگشت ئەندامەكانییەوە لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی كارگێڕی یاسایی رێككەوتن، بۆ ئەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا. شایەنی باسە گرێبەستی كڕینی چەكی روسیا بەسەرپەرشتی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مۆسكۆ پێش چەند هەفتەیەك بەر لەئێستا ئیمزاكرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار