٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێل یەك ملیار دۆلار سزا درا

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە/ kdp.infoكۆمپانیای تۆیۆتا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن، لە پێناو گەڕانەوەی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكانی لە ئەمەریكا، رازیبوو پتر لەیەك ملیار دۆلار وەك سزا بدات، ستیفن بارمای یەكێك لە پارێزەرانی كۆمپانیاكە گوتی: ئەم دۆسییەیە گەورەترین دۆسییە بووە، كە لەبواری گەڕانەوەی ئۆتۆمبێل كرابێت، بارما گوتیشی: دوێنی چوارشەممە كۆمپانیای تۆیۆتا بەهۆی بوونی گرفتێكی تەكنیكی لە ئۆتۆمبێلەكانی، رەزامەندی بۆ دادگا نیشانداوە، كە پتر لە یەك ملیار دۆلار بۆ گەڕانەوی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری (لێكسز) بدات، لەسەرەتای مانگی رابردووش كۆمپانیای تۆیۆتا بڕیاری گەڕانەوەی 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەهۆی گرفتی جۆراوجۆرەوە لەجیهاندا.

شایەنی باسە سەرەڕای زەوی لەرزەكەی ژاپۆن كە زەرەر و زیانی زۆری بەو كۆمپانیایەدا، بەڵام بەماوەیەكی كورت كۆمپانیای تۆیۆتا توانی شوێنی كۆمپانیای ژەنەراڵ ماتۆرزی ئەمریكی بگرێت و لە ساڵی 2012 ببێت بە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار