٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران: هەڵسانی فڕۆكە لە كاتی نوێژ قەدەغە كرا

سەرچاوە: KDP.info

 ئێران - تایبەت بە/ kdp.infoپەرلەمانی ئێران بڕیاری قەدەغەكردنی هەڵسانی فڕۆكەی مەدەنیدا لەكاتی نوێژ و بە تایبەتیش نوێژی بەیانی، گوتەبێژی لیژنەی رۆشنبیری لە ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران عەلی تاهیری بە كەناڵی ئەلعالمی راگەیاند:ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەو بڕیارە بە دەستەی فڕۆكەوانی ئێران دراوە، كە لەمەودوا نابێت هیچ فڕۆكەیەك لەسەر خاكی ئێران لە كاتی نوێژ بە ئاسمان هەڵفرێت تا موسڵمانان فەریزەی نوێژی خۆیان بەجێ دەگەیەنن، تاهیری گوتیشی: بەپێی ئەو بڕیارە، بۆ لەمەودوا گرنگی پتر بە رێسا و رێوشوێن و جلوبەرگی ئاینی لە فڕۆكەخانە و نێو كۆمپانیاكانی سەر بەفڕۆكەوانی ئێران دەدەرێت .

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی حەمید رەزا پەهلەوانی رایگەیاند: دوای نیو كاتژمێر لە كاتی بانگی بەیانی دا رێگا بە فڕۆكەكان دەدرێت لە خاكی ئێران گەشت بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار