٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دژی سیاسەتی مالیكی خۆپێشاندان لەموسڵیش كرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بە/ kdp.info ئەمڕۆ پێنج شەممە دەیان كەس لەسەرۆك خێڵ و كەسایەتییانی شاری موسڵ لەبەردەم بارەگای پارێزگا، بەشدارییان لە خۆپێشاندانێك كرد، لە دژی ئەو سیاسەتە تاكڕەوییانەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیران پەیڕەوی دەكات، ماڵپەڕی هەواڵی سۆمەرییە نیوز بڵاویكرەوە، خەڵكی شاری موسڵ دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خۆپێشاندەرانی پارێزگای ئەنبار و سامەڕا، لەمەڕ داواكارییەكانیان بۆ كۆتایی هێنان بە سیاسەتی لە ناوبردنی سەركردە سوننییەكان و ئازادكردنی بەندییەكان و دەستبەرداربوون لەسیاسەتی تاكڕەوەییەوە، لای خۆشییەوە پەرلەمانتاری سەر بە لیستی ئەلعێراقییە عەبد زیا ئەلعجیلی بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاند: هۆشداری دەدەینە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بەدوای خواستەكانی خەڵكی پارێزگاكانی ئەنبار و سامەڕا و موسڵ بچێت، ئەگەر نا رەوشەكە ئەوەندە ئاڵۆز دەبێت نازانرێت كۆتاییەكەی بەچی دەگات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار