٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی بە (پاڵەوانی زێرابەكان) وەسفكرا

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە / kdp.infoبەهۆی دروستبوونی لافاو و گیان لەدەستدانی چەند هاووڵاتییەك و برینداربوونی ژمارەیەكی تر، سەباح ئەلساعدی پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی نیشتمانی بە شەفق نیوزی راگەیاند: نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆتە پاڵەوانی زێرابەكان، بەهۆی خراپی ئاوەڕۆییەكانی بەغدا و شاروشارۆچكەكانی دیكەی عێراق، ساعدی لەدرێژەی لێدوانەكەیدا گوتیشی: لە رابردوو دانیشتووانی بەغدا بۆ بوونی بە سەرۆك وەزیران دەنگیان بە مالیكی داوە، پێویستە هەر ئەوانیش سكاڵای یاسایی لەسەری تۆمار بكەن، شایەنی باسە بەهۆی باران بارینەوە كە دوو رۆژی خایاند، لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق چوار كەس بوونە قوربانی و دەیان كەسی تریش برینداربوون، بێجگە لەداڕمانی خانوو و زیانی ماڵیشی لە بەشێكی زۆری هاووڵاتیان داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار