نێچیرڤان بارزانی لە پێشوازی باڵیۆزی ئەمەریکا: هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانین

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی دیسه‌مبه‌ری 2012، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ستیفن بیكرۆفت باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و دوا پێشهاته‌كانی ئێستای ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی هێوردكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و شاندی ئه‌مه‌ریكی چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ به‌غدا له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به ئه‌رێنی و مایه‌ی خۆشحاڵی له قه‌ڵه‌م دا و پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ی كێشه‌كاندایه و بڕوای به‌وه‌یه كه هه‌موو كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه و به میكانیزمه‌كانی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن. جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بڕوایه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به چاره‌سه‌ریی كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانیشتنه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، هه‌روه‌ها له هه‌واڵی ته‌ندروستیی جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراقی پرسی و هیوای چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بۆ خواست و باس له دوایین دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كرا.




