سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ستیفن بیكرۆفت باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق وشاندێكى یاوه‌رى.
له دیدارێكدا ، هه‌ندێ پرسى په‌یوه‌ند به عێراقه‌وه باسكران كه‌هه‌ره گرنگیان په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گرژییه‌ى كه به هۆى هێنانى هێزه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه بۆناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم هاتۆته ئاراوه وهه‌روا ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى كه به هۆى هه‌ڵكوتانه سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى و ده‌ستگیركردنى پاسه‌وانه‌كانى وه‌زیرى دارایى له هه‌ندێ ناوچه‌ى عێراقدا روویداوه.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌و گرژى وئاڵۆزییانه ، ته‌ئكیدى له‌وه كرده‌وه كه گۆڕینى واقیعى ئێستاى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگى لە نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌ت ئه‌نجام بدرێت، نه‌ك له لایه‌ن یه‌كلایه‌نه‌وه وهیواى خواست كه ئه‌و هه‌موو گرژى و ئاڵۆزییانه له‌رێگه‌ى نزیككردنه‌وه‌ى دیدى پێكهاته سیاسییه‌كان و كارى هاوبه‌شه‌وه كۆتاییان پێبهێنرێت.
سه‌رۆك بارزانى ئه‌و ره‌وشه‌ى كه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هاتۆته پێش به رێكارێكى ناده‌ستوورى وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌وشه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته قبوڵكردن و ده‌رگاى گفتوگۆش كراوه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى بۆ هه‌مووكێشه و گیروگرفته‌كان دوور له‌كۆكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازیى و پابه‌ندى هه‌رێمى كوردستانیشى دووپاتكرده‌وه به ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى و داوایكرد كه حكوومه‌تى فیدراڵ بە ته‌واوى پابه‌ندى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 بێت وسه‌باره‌ت به‌ئاڵۆزییه‌كانى هه‌ندێ ناوچه‌ى عیراقیش روونیكرده‌وه كه‌عێراق به‌خوڵقاندنى ته‌نگژه به‌رێوه ناچێت و ئه‌و ره‌وشه‌ى كه هاتۆته ئاراوه‌ش پێویستى به هێوركردنه‌وه هه‌یه، چونكه بارودۆخى ئێستا گرژیى و توندكردنه‌وه هه‌ڵناگرێت به‌ڵكو پێویستى به رێككه‌وتنێكى سه‌رتاسه‌رى هه‌یه كه كۆتایى بهێنێت به باره گرژه‌كه‌ى ئێستا و وڵات بچێته قۆناغێكى نوێوه به ئامانجى ده‌سته‌به‌ركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان وته‌واوكردنى بنیاتنانى جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مه‌و له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بارى ته‌ندروستى سه‌رۆك مام جه‌لال خرایه ڕوو و هه‌ردوولا وێراى ته‌ئكیدكردن له رۆڵى سه‌ره‌كی سه‌رۆك كۆمار، هیواى چاكبوونه‌وه‌ى خێرایان بۆ خواست.




