٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: بە زوترین كات لیستی كاندیدەكانی هاوپەیمانی (برایەتی و پێكەوەژیان) پێشكەشی كۆمسیۆن دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە – kdp.info/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاری درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی بۆ 31ی ئەم مانگە درێژكردەوە لەبەر ئەوەی، بەشێكی زۆری قەوارەكان لیستەكانیان  بۆ کۆمیسۆن نەناردبوو، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت: بەشێكی زۆری ئامادەكاریەكانمان ئەنجامداوەو لە رۆژانی ئایندە پێشكەشی دەكەین.

 خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: ئێمە وەكو لیستی (برایەتی و پێكەوەژیان) ئێستا سەرقاڵی كاركردنین بۆ ئامادەكردنی لیستی كاندیدەكانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، بەڵام تەنها لە یەك شوێن پێشكەش ناكرێت، چونكە هەر پارێزگایەو لیستی خۆی پێشكەش دەكات و چەند رۆژێكمان لەبەردەم ماوەو هەوڵ دەدەین بە زوترین كات ئەو لیستانە پێشكەش بكەین و ئێستا دەستنیشانكردن و ریزبەندیكردنی ناوەكانمان بەكۆتا هێناوە.

 سەبارەت بە پابەندبوون بە مەرجەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان خەسرۆ گۆران گوتی: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمانداوە كە كەسانێك كاندید بكەین سەرجەم مەرجە یاساییەكانی تێدابێت و هەموو ئامادەكاریەكیشمان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە.

 

 هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار