عێراق : باران بارینی بەخوڕ كوژرانی دەیان كەس و رووخانی چەندین خانووی لێكەوتەوە

تایبەت بە / kdp.infoباران بارینی بەخۆڕی دوێنێ سێشەممە كە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراقی گرتەوە، كوژران و برینداربوونی چەند كەسێك و داڕمانی چەند خانوویەكی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە، سەرچاوەكانی هەواڵ لەبەغدا رایگەیاند : لەشارۆچكەی مەحمەد سەكرانی سەر بە پارێزگای بەغدا بەهۆی بارانێكی بەخوڕ كە هەشت كاتژمێری خایاندووە، خانووی ماڵێكی هەژار رووخاوە، كە لە قوڕ و كا دروست كرابوو، بەهۆیەوە چوار كەس بوونەتە قوربانی دارمانی ئەو خانووە، لەشارو شارۆچكەكانی دیكەی عێراقیش بە هۆی باران بارینەوە چەندین لافاو دروستبووە، كە بەهۆیەوە رێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و رووخانی چەند خانووێك و برینداربوونی چەند هاووڵاتییەكی لێكەتۆتەوە، لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عێراق لە بەیانامەیەكدا رایگەیاند:لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا عێراق بارانی وای بەخۆوە نەبینیوە و تەنیا لەبەغدا، رێژەی باران بارین گەیشتۆتە 63 میلیمەتر باران، شایەنی باسە بەهۆی ئەو بارانەوە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بڕیاری دا، ئەمڕۆ چوارشەممە پشووی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت بێت.




