٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رافع عیساوی: سیاسەتی مالیكی لەدروستكردنی تەنگەژە دوای تەنگەژە فەشەلی هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار - تایبەت بە/ kdp.infoئەمڕۆ لە شاری ئەنبار بە بەشداری رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەر بەلیستی ئەلعێراقییە و سەرۆك خێڵەكانی ناوچەكە، خۆپێشاندانێكی جەماوەری گەورەی هێمنانە ساز كرا، لەخۆپێشاندانەكەدا رافع عیساوی لەبەردەم جەماوەری خۆپێشاندانەكە گوتی: ئێمە گومانمان لە سەربەخۆیی دادگای عێراق هەیە و بۆ ئەمەش شایەدحاڵ و بەڵگەمان هەیە، كە دادگای عێراق بەسیاسەت كراوە لەبەرژەوەندی لایەنێك كار دەكات، وەزیری دارایی هەروەها گوتی: ئەوەی لە دژی سوننەكان لە عێراق دەكرێت برایانی شیعە مەزهەب نین، بەڵكو ئەو كەسانەن كە لەدەرەوەی یاسا وەك گرووپی چەتەكان كار دەكەن، لەدرێژەی لێدوانەكەیدا عیساوی گوتیشی: سیاسەتی نوری مالیكی بە دروستكردنی تەنگەژە لەسەر تەنگژە جارێك لەگەڵ كورد جارێك لەگەڵ شیعە جارێكی تر لەگەڵ سوننە، ئەوانە هەمووی سیاسەتی دۆڕاوی مالیكین و ئەم سیاسەتە بەسەر چووە، لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا رافع عیساوی گوتی: كورد و عەرەب و توركمان خەڵكی بەشەرەفی عێراق و پێكهاتەی سەرەكی وڵاتن. شایەنی باسە هەزاران كەس لە خۆپیشاندانەكە بەشداربوون و تێدا خۆپیشاندەران دروشمیان دژ بەمالیكی و سەركۆنەی سیاسەتی لەناوبردنی سەركردەكانی سوننە مەزهەبیان لەدەسەڵات بەرزكردبۆوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار