رامین میهمان پەرست : ئێران نكۆلی لەسەروەری خۆی ناكات و لە بستێكی خاكەكەشی خۆش نابێت

تاران – تایبەت بە / kdp.info گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هەرسَی دوورگەی ئەبو مەسا و تونب بزرك و تونب برست، بەشێكی دانەبڕاوی خاكی ئێرانن و ئەوەی بەدەر لەم بۆچوونەش، قسەی لەسەر بكات زیادەڕۆییە، رامین میهمان پەرست لەكۆنگرەیەكی رۆژناوانیدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەتاران رێكخرا راشیگەیاند: ئێران نكۆلی لەسەروەری خۆی ناكات و لە بستێكی خاكەكەشی خۆش نابێت، ئەو قسانەشی بەرامبەر بە ئێران دەكرێت گوایە دەست لە كارووباری وڵاتانی كەنداو وەردەدات، ئەمانە دوورن لەراستییەوە خوودی ئەو وڵاتانە كێشەی ناوخۆییان هەیە و مافی پێكهاتەكانیان زەوت كردوون و بەرێگای توندوتیژی دەیان چەوسێننەوە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: كۆنگرەی هاریكاری كەنداو هەرچەند باسی سێ دوورگەكە بكات، راستی ئەو دوورگانە ناسڕێتەوە كە بەشێكن لە خاكی ئێرا. شایەنی باسە دوێنێ وەزیری دەرەوەی سعودیا، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەتی وڵاتانی كەنداو لەمنامەی پایتەختی بەحرێن، ئێرانی بەدەستوەردان لەكارووباری ناوخۆی وڵاتانی كەنداو تۆمەتباركرد.




