٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی2013 کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ kdp.info/  پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی سازکرد و تیایدا خوێندنەوەی یەکەمى بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی2013ی ھەرێمی کوردستان کرد.
لەمبارەیەوەکەیلی ئەکرەم ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەلێدواێکی تایبەت دا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013ی ھەرێمی کوردستان کراو ئاڕاستەی لیژنەیدارایی و لیژنەکانی دیكه‌ی پەیوەندیدار کرا، بۆئەوەی راپۆرتی خۆیانلەسەری ئامادە بکەن.
کەیلی ئەکرەم گوتیشی: ھەر لە کۆبوونەوەكه‌ىپه‌رله‌ماندا سەعد خالد وەک رێکخەری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانسوێندی یاسایی خوارد کە پلەی وەزیری ده‌بێت.
پێویستە دوای ئەوەیخوێندەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە ده‌کرێ، لەماوەی 30 رۆژدا لیژنەکانیپەرلەمان راپۆرتی خۆیانی لەسەر ئامادە بکەن و دواتر ئاراستەی لیژنەی داراییده‌کرێ، بۆ ئەوەی راپۆرتى لەسەر ئامادە بکات و رەوانەی سەرۆکایەتیپەرلەمانی بکان، تا بخرێتە بەرنامەی کارو گفتوگۆی لەسەر بکرێ وپەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار