٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلاحەدین دەمیرتاش: كورد برایەتی نایەوێ یەكسانی دەوێ

سەرچاوە: KDP.info

هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی لە توركیا سەلاحەدین دەمیرتاش ئەمرۆ لە ئانكارا رایگەیاند كە كورد لە توركیا داوای برایەتی ناكات بەڵكو داوای یەكسانی كورد و تورك دەكات.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئانكارادا دوای لە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەرۆدغان كرد كە لە جیاتی ئەوەی جەخت لە سەر دروشمی برایەتی كورد و تورك بكاتەوە باشترە كە داواكارییە سیاسی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد جێبەجێ بكات، چونكە كورد برایەتی نایەوێ بەڵكو داوای یەكسانی نێوان كورد و تورك دەكات.

لە لایەكی دیكەوە ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی بەدەپە و پارلەمانتاری مەرسینی ئەو پارتە ئەرتۆغرووڵ كۆركچی كە بە خۆشی بە رەچەڵەك توركە و خەڵكی شاری بورسای رۆژئاوای توركیایە لە دیمانەیەكی تایبەتدا بۆ كەناڵی خەبەر تورك ئاماژەی بەوە كرد كە داواكارییەكانی گەلی كورد لە توركیا روون و ئاشكران و كورد داوای برایەتی لە دەوڵەتی توركیا نەكردووە بەڵكو داوای یەكسانی كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار