٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

%95ى بەشداربووان دەڵێن كه‌ركووك كوردستانه‌

سەرچاوە: Rudaw


لە راپرسی هەفتانەی ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریەنیوز، كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ پرسى ناسنامه‌ى كه‌ركووك  95%ى بەشداربووانى راپرسییه‌كه‌ دەنگیان به کوردستانی بوونی ئەو پارێزگایە داوە.

سومه‌ریەنیوز بۆ وەرگرتنی رای عێراقییەکان سەبارەت به ناسنامەی کەرکووک، لە راپرسی ئەم هەفتەیەیدا، 4 بژاردەی (تورکمانی، تێکەڵ، کوردی و عەرەبی) ئاراستەی بەشداربووان کردووە. ئه‌و راپرسییه‌، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌و هه‌فته‌یه‌ دانراوه‌، 95%ى ئه‌وانه‌ى به‌شداریان له‌ راپرسیییه‌كه‌دا كردووه‌ ده‌نگیان به‌ كوردستانى بوونى شارى كه‌ركووك داوه‌. راپرسییه‌كه‌ تاوه‌كو رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێ.

دوای هێنانە کایەی ناسنامەی عێراقی بوونی کەرکوک لە لایەن نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکووک، ململانێ لەسەر ناسنامەی کوردستانی بوون یان عێراقی بوونی ئەو پارێزگایە پەرەی سەندووە.
میدیا عەرەبییەکان رۆژانە لە ماڵپەرە ئەنتەرنێتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا راپرسی لەسەر ناسنامەی کەرکووک بڵاو دەکەنەوە کە لە زۆرینەی راپرسیەکاندا، ناسنامەی کوردستانی کەرکووک زیاترین دەنگ بەدەست دێنێت
 

هەواڵی پەیوەندیدار