دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای ساڵی نوێ دواخرا

بەغدا/ تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە دانیشتەکانی پەرلەمان بۆ دوای سەری ساڵی نوێ دواخرا .
سوبحی سلێمان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە kdp.info ڕایگەیاند: دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دواخر بۆ 7/1/2013 بۆیە ئێستا تەواوی ئەندامانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و لیستەکانی دیکەی کوردی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێۆاق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان .
جێگای باسە بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ بەهۆی ئامادەنەبوونی بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەنجومەن وای کردووە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دوابخرێت.
کارزان هەورامى




