٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوەروان ده‌کرێ ئه‌مرۆ پەرلەمانی عێراق متمانە لەوەزیری وەرزش ولاوان وەربگرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info


بەغدا/ تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت:ماوەی دوو مانگە بانگھێشتی وەزیری وەرزش ولاوانی حکومەتی عێراق کراوە، بەڵام ئامادەنییە بێتە پەرلەمان، بۆیە پەرلەمان بریاری داوە گەر ئه‌مرۆ لە پەرلەمان ئامادە نەبێت متمانەی لێوەرده‌گیرێتەوە.
د.حەمید باڤی ئەندامی ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى  عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.infoڕایگەیاند، لەبەرئەوەی وەزیری وەرزش ولاوان تۆمەتبارە بەئەنجامدانی گەندەڵی، لەماوەی دوو مانگی رابردوو چەندین جار بانگھێشتی پەرلەمان کراوە، بەڵام ڕەتی کردۆتەوە ئامادەبێت.
د.حمید باڤی گوتیشی،پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە گەر لەکۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە ئامادەی کۆبونەوە نەبێت، متمانەی لێوەرده‌گیرێتەوە.

 

بلند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار