مالکی قۆناخێکی نوێی ته‌عریب ده‌ست پێده‌کات

به نوسراوێكی حكومه‌تی عێراقی لیژنه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری له‌نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی پۆلیسی كه‌ركوكدا ده‌سبه‌كار بووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كورد له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك لاده‌برێن.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین به نه‌وای ڕأگه‌یاند:
به‌گه‌یشتنی نوسراوێك به‌ژماره "3166" له‌ڕێكه‌وتی "6/5/2012" دا بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك تیایدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی "لیوا عه‌لی هادی حسێن یاسری" و به‌وه‌كاله‌تی "لیوا عه‌بدولحه‌نین حمود فه‌یسه‌ڵ" و "عه‌مید خه‌ڵه‌ف نیعمه زبوم" كه‌كاری ئه‌م لیژنه‌یه هاوسه‌نگی نیشتیمانیه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق له‌هه‌موو داموده‌زگا حكومیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له‌شاری كه‌ركوك له‌پێناو خزمه‌تی گشتی .
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه: به‌پێی نوسراوه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌و لیژنه‌یه لیژنه‌یه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و ده‌ستبه‌كاربوونیشی واتا سه‌ندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پۆست له به‌رپرسانی كورد له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون له‌شاری كه‌ركوك كه زۆرینه بۆ كورد و دواجار عه‌ره‌ب و توركمان و كلد وئاشوریه.
هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه پێی ڕاگه‌یاندین كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له "به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك و جێگره‌كه‌ی و به‌رپرسی ژووری هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی كه‌ركوك و به‌ڕێوبه‌ری ژمێریاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك" دامه‌زراندووه بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوه‌كانی به‌ندینخانه‌ی "ته‌فسیرات"ی كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین:
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له‌سیسته‌م و نه‌خشه و دابه‌شكردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاری ئاشكراكردنی ئه‌و بانده سیخوڕیه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئاشكرا بوو كه‌كاری بۆ چه‌ند لایه‌نێكی حكومه‌تی عێراقی و ولاَتانی دراوسێ ده‌كرد وه‌پێده‌چێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی "مالكی" بۆ كه‌ركوك ئه‌و كه‌سه یاوه‌ری بووبێت.




