بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان، گفتوگۆکانی نێوان شاندنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەستی پێکردەوە

بەغدا/ تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە گفتوگۆکانی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگری عێراق دەستی پێکردەوە.
حەسەن جیهاد ئەندامی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی " الان نیوز" ڕاگەیاندووە: ئەمڕۆ چوار شەممە شاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردۆتەوە.
جێگای باسە دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دوای لێدوانەکەی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت کە لە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئاماژەی پێداوە و گوتی " کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوامی دەبێت".
کارزان هەورامى




