٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

31 ی ئەم مانگە دوا وادەی توماركردنی لیستی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر – تایبەت بە kdp.info/ ئەگەر چی وابڕیار بوو دوێنێ 25-12-2012 دوا وادەی تۆماركردن و پێشكەشكردنی لیستی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بێت، بەڵام پێشكەش نەكردنی ئەو لیستانە لەلایەن زۆرینەی قەوارەكانەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا وادەكە بۆ 31 ی ئەم مانگە درێژ بكاتەوەو بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت كۆمەڵێك مەرج هەیە بۆ وەرگرتنی كاندید.

 عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: پرۆسەی تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان و هاوپەیمانییەكان و كاندید قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو بەڕێوەدەچێت و هەر بەوپێیە دوێنێ دوا رۆژی تۆماركردن و پێشكەشكردنی لیستی كاندیدی قەوارە سیاسییەكان بوو، بەڵام كۆمسیۆن بڕیاریدا ئەو وادەیە بۆ 31 ی ئەم مانگە درێژ بكاتەوە بۆ ئەوەی قەوارەكان كاتێكی درێژتریان لەبەردەست بێت بۆ پێشكەش كردنی لیستەكان.

 گوتیشی: تاوەكو ئێستا بەشێكی كەمی قەوارەو هاوپەیمانیەتییەكان لیستەكانیان پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووەو چاوەڕوان دەكرێت لەو كاتەی دیاركراوە سەرجەمیان ئەو لیستانە پێشكەش بكەن.

 بەپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گوتیشی: ئەو كاندیدانەی پێشكەش دەكرێن بە كۆمەڵێك فلتەر دادەڕۆن و كۆمەلێك مەرج هەیە بۆ وەرگرتنیان و جەخت دەكرێتەوە لەسەر راستی بڕوانامەكانیان و هەروەها نابێت كەسی سەربازی بن و نابێت ناویان لە لیستی ریشەكێشكردنی بەعس هەبێت و ئەمەش لەئەستۆی چەند لایەنێكی پەیوەندیدارە كە لە هەبوونی ئەو مەرجانە كۆمسیۆن دڵنیا بكەنەوە.

هەولێر- بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار