٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەبوڕیشە: لە کێشەی نێوان مالیکی و عیساوی حکومەتم ئاگادارکردەوە، بەڵام کەس گوێی پێنەدام

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەحمەد ئەبوڕیشە سەرۆکی کۆنگرەی سەحوەی عێراقی لە ئەنبار ڕایگەیاند: لە کێشەی نێوان نوری مالیکی و ڕافیع عیساوی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق حکومەتم ئاگادار کردەوە کە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن دەنا کێشەی گەورەترى بەدواوە دێت.

ناوبراو گوتی: بەڵام بەداخەوە گوێیان بە داواکەم نەدا،  ئێستاش بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

جێگای باسە دوابەدوای ئەم لێدوانەی ڕیشە، ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسالەئەنجومەنی نوێنەران ئەحمەد سافی ڕایگەیاند: ئەو خۆپیشاندانەی کە لە ئەنبار لە ژێر دەسەڵاتی دەسەڵات دارانی ئەنبار دەکرێت نایاساییە و بۆ مەبەستی سیاسیە.

گوتیشی " گرتنی ڕێگاکان و زەرەردان لە موڵکی حکومەت کارێکی باش نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار