وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی: ئێستا کات گونجاوە بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا

kdp.info / وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئێستا کات گونجاوە بۆ دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکانى نێوان حکوومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان.
موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی "الان نیوز" ڕاگەیاندووە: ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشە سیاسیەکان و مەسەلە ئەمنی و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
کارزان هەورامى




