٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد و گەورە بەرپرسانی رژێمەكەی بەدوای شوێنێكی ئارامی دەرچوون دەگەڕێن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە / kdp.infoدیبلۆماتكارێكی سووری كە نەیویست ناوی بۆ رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز ئاشكرا بكات رایگەیاند: بەشار ئەسەد و گەورە بەرپرسانی رژێمەكەی ئێستا بە دوای دەرچوونێكی ئارامدا دەگەڕێن بەرانبەر بە وازهێنان لە دەستەڵات. ئەو دیپلۆماتكارە كە نیشتەجێی واشنتۆنە و ئەوەشی راگەیاندووە: كە ئەسەد باش دەزانێت هیچ چارەیەكی لەبەردەمدا نەماوە تەنیا رۆیشتن و وازهێنان لە دەستەڵات نەبێت، بۆیە بێ هیوا بووە لە پشتگیرییەكانی رووسیا و چین و ئێستا بە دوای دەرچوونێكی ئارامدا دەگەڕێت. ئەو دیبلۆماتكارەی سوریا ئاماژەی بەوەش كرد: كە ئەگەرچی رژێم نكۆڵی لەو كارە دەكات و نایەوێت ئەو بابەتە باس بكرێت، بەڵام چەند گەورە بەرپرسێكی رژێم و كەسە نزیكەكان لە دەست و پێوەندەكانی بەشار ئەسەد بە دوای ئەو دەرچوونە ئارامەدا دەگەڕێن. شایەنی باسە هێزەكانی سوپای ئازاد لەسوریا لەبەرەی جەنگەوە لە پێشڕەوەی دان و تائێستاش چەندین ناوچەیان لە دەست هێزكانی بەشار ئەسەد رزگار كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار