٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمەو دوا قوتابیانی خوێندنی پیشەیی دەتوانن لە زانکۆ تایبەتییەکانی ھەرێم درێژە بە خوێندن بدەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر تایبەت بە kdp.info / دوای ئەوەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان چەند پێشنیارێکیان ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کرد، کە یەکێک لەو پێشنیارانە قەبوڵکردنی قوتابیانی خوێندنی پیشەیی بوو لەزانکۆ تایبەتییەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای تاوتوێ کردنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان قەبوڵکرا.

فاتیح مەولەوی زادە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەلێدوانێکیدا بە kdp.info ڕایگەیاند: لەماوەی رابردوودا ژمارەیه‌ک قوتابی خوێندنی پیشەیی چەند داواکاریەکیان ئاڕاستەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردبوو، ئێمەش وەکو یەکێتی قوتابیان داواکارییەکانمان ئاڕاستەی فراکسیۆنی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان کرد، خۆشبەختانە دوای ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن لیژنەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا، رێژەیه‌ک لەداواکارییەکان لەماوەی رابردوو جێبەجێ کراون و یەکێک لەوخاڵانەشی ئەوەیە کە قوتابیانی خوێندی پیشەیی ده‌توانن لە زانکۆ تایبەتییه‌کانی هەرێم وەربگیرێن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن، ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆ ئێمە.

وتیشی: لەماوەی رابردووش چەند خاڵێکی تر جێبەجێ کراون، لەوانە دروستکردنی کۆمەڵگەی خوێندنی پیشەیی و وەرگرتنیان لەزانکۆکانی دەره‌وەی وڵات و ھەڵسەنگاندن بۆ بروانامەکانیان بکرێت .

رونیشیکردوە: تاوەکو ئێستا دەرماڵەی قوتابیانی خوێندنی پیشەیی گفتوگۆی لەبارەوە دکرێت و نەچۆتەبواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری خاڵەکان جێبەجێکراوە، بۆیە ھەست ده‌کەین کەھەوڵ و ماندووبونمان بەفیرۆ نەچووە و پیرۆزباییش لەقوتابیانی خوێندنی پیشەیی ده‌کەین و ھەروەھا سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌کەین کە بەدەم  داواکارییەکانیانەوە ھاتوون.


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار