سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شەرەفەدین ئاڵچی ده‌كات

به بۆنه‌ى كۆچى دوایى سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى كورد و وه‌زیرى پێشووى توركیا و په‌رله‌مانته‌رى ئێستاى دیاربه‌كر، نیشتمانپه‌روه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌ى ناسراو خوالێخۆشبوو شەرەفەدین ئاڵچی، ئه‌وپه‌ڕى هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێز و تێكۆشه‌رى ئاڵچی و كه‌سوكار و دۆستانى و ته‌واوى گه‌لى كورد ده‌رده‌بڕین. به كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو مامۆستا ئاڵچی، گه‌لى كورد سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌رێكى دڵسۆزى كوردایه‌تى و خه‌مخۆرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى له ده‌ست دا.
هیوادارین خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هشتى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش به خانه‌واده و كه‌وسوكارى ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
26ى دیسه‌مبه‌رى 2012




