ئەنقەرە.. کەسایەتی و پەرلەمەنتاری بەناڤودەنگی کورد شەرەفەدین ئاڵچی کۆچی دوایی کرد

ئەنقەرە- تایبەت بە kdp.info / ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشی کەسایەتی دیار‌و سیاسی و پەرلەمانتاری بەناودەنگی کورد لە کوردستانی باکور شەرەفەدین ئاڵچی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد‌و بەیەکجاری مالئاوایی لە کوردستان و خەبات و تێکۆشان لە پێناو نەتەوەیەکی زۆرلێکراو کرد. ئا‌لچی کەسایەتییەکی دیار و تێکۆشەر بوو لەپێناو دیموکراسی و مافی کورد دەیان ساڵ خەباتی کردووە، تێکۆشانی سیاسی و زیندان و پەرلەمانتار و ئاشتەوایی و یاسایی و رزگاری کوردستان تێکۆشا.
شه‌رەفه‌دین ئا‌لچی له رێكه‌وتی 4ی مانگی مایسی ساڵی 1938 له ناوچه‌ی جەزیره‌ی سه‌ر به پارێزگای شەرناخ له دایك بووه، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له جەزیره و ناوه‌ندیشی له ماردین ته‌واو كردووه. دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش به‌شی یاسای زانكۆی له ئه‌نقه‌ر ته‌واوكردووه‌و له شاری دیاربه‌كریش ده‌ستی به پارێزه‌ری كردووه.
كاتێك كه قوتابی بووه له چوارچێوه‌ی دۆزی ناوداری 49 كه دۆزێكی تایبه‌تی بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوردایه‌تییان ده‌كرد دادگایی كراوه.له 17ی مایسی ساڵی 1971 له دۆزی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا له لایه‌ن دادگای سه‌ربازی دیاربه‌كره‌وه دادگایی كراوه و بۆ ماوه‌ی 8 مانگ له نێو گرتووخانه‌یه‌كی سه‌ربازیدا زیندانی كراوه.
خوالێخۆشبوو وه‌كو ئه‌ندام له نێو چه‌ندین پارتی سیاسی كوردیدا چالاك بووه و پارتەکانیش له لایه‌ن دادگاوه داخراون و له كۆتاییدا بوو به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی به‌شدار كه له ساڵی 2006 دا دامه‌زرابوو و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2011 دا له دیاربه‌كر وه‌كو پارله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێردرا. ناوبراو خاوه‌ن 7 منداڵه.




