باڵەكایەتی.. هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی بە خۆڕایی پێدرا
چۆمان - تایبەت بە kdp.info/ بۆ جاری سێیەم لە ماوەی ئەمساڵدا پرۆسەی دابەشكردنی نەفت لە دەڤەری باڵەكایەتی دەستی پێكرد، بەڵام جیاواز لە جارەكانی پێشوو، ئەمجارە یەك بەرمیل نەوت بە بێبەرامبەر لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بە هاووڵاتیان درا.
لەم بارەیەوە عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان بە (kdp.info)ی راگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا لە گەڵ هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە لە ناوچە كوێستانییەكاندا پرۆسەی دابەشكردنی سوتەمەنی دەستی پێكردووەو بۆ سێیەم جار نەوت لە ناوچەكە دابەشكراوەو بۆ ئەمجارەش بۆ هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت بە بێبەرامبەر لە رێگەی بڕیكارەكانی خۆراكەوە بە هاووڵاتیان دەدرێت.




