٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی ئۆمەران...نرخی گواستنەوە بۆ كامیۆنە بارهەڵگرەكان دیاری دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان- تایبەت بە kdp.info/بە مەبەستی رێكخستنی سیستەمی گواستنەوەو دیاری كردنی نرخی گواستنەوەی كاڵاو كەل و پەلەكان لە لایەن كامیۆنە بارهەڵگرەكانی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە مەو دوا لە رێگەی لیژنەیەكەوە نرخ بۆ گواستنەوەی كاڵاو كەل و پەلەكان لە سنورەوە بۆ شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت.

لەم بارەیەوە مەسعود باتیلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە (kdp.info)ی راگەیاند: بە مەبەستی دیاریكردنی نرخی گواستنەوەی كاڵاو كەل و پەلەكان لە سنورەوە بۆ شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگان و شۆفێرانی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ دیاریكردنی نرخی ئەو كامیۆنەی كە كاڵاو كەل و پەل دەگوازێتەوە بە پێی قەبارەی ئەو كامیۆنە و دیاریكردنی نرخی ئەو شوێنانەی كە كاڵاكەی بۆ دەچێت و هەر شۆفێرێكیش سەر پێچی لەو نرخە بكات، کە لە لایەن لیژنەوە بۆی دیاری دەكرێت سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار