فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری سیدەكانیان بۆردوومان كرد

سیدەکان- تایبەت بە kdp.info/ كاتژمێر 8:10 خولەكی شەوی رابردوو چەند فڕۆكەیەكی جەنگی سوپای توركیا ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاندوو، زۆر بەنزمی بەسەر گوندو ئاواییەكانی دەڤەری سیدەكاندا سوڕانەوەو بەخەستی كوێستان و نزیك گوندو ئاواییەكانی دەڤەرەكەیان بۆردومانكرد.
لەمبارەوە هاووڵاتی سەلاح مكایل دانیشتووی گوندی دایلای سنوری دەشتی هیرت كە نێزیكە لە شوینی بۆدومانەكان بە(kdp.info)ی راگەیاند فڕۆكە جەنگییەكان هەریەك لەگەڵی رەش و گوندی ئێشمێ وبەرزایی و كوێستانەكانی گەڵی خواكوركیان بۆردوومانكرد بەهۆی بەردەوامی بۆدوومانەكانیشەوە زیانەكانی نەزانراون . لای خۆشییەوە محمد ئیسماعیل بەرێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند: بۆدومانەكان جگە لە ترس ونیگەرانی هاووڵاتیان و تێكدانی ژینگەی ناوچەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
جێی ئاماژەیە ئەوبۆرمانەی شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دوای مانگێك لە ئارامی وەستانی تۆبباران و بۆردوومانەكانی سوپای توركیا دێت دژی ئەم ناوچە سڤیل نشینە.
مەهدی داود




