حاجی ئۆمەران.. دەست بە سەرداگرتنی 30 هەزار دۆلاری ساختە
(1)__2012_12_25_h18m43s37__GH.jpg)
چٶمان- تایبەت بە kdp.info/ ئاسایشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشكنینی سنور ئافرەتێكی دەست گیركرد كە بڕی 30 هەزار دۆلاری ساختەی ئەمریكی پێبوو، كە دەیویست لە ئێرانەوە بیهێنێتە هەرێمی كوردستان.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەك لە ئاسایشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە(kdp.info)ی راگەیاند: لە كاتی پشكنینی ئەو گەشتیارانەی لە ئێرانەوە لە رێگەی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دێنە هەرێمی كوردستان توانرا ئافرەتێكی بە رەگەز ئێرانی دەستگیر بكرێت كە دەیویست بڕی 30 هەزار دۆلاری ئەمریكی ساختە بهێنێتە هەرێمی كوردستان.
رێكار چۆمانی




