لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆلینەوە لە پاسەوانەكانی عیساوی

بەغدا – تایبەت بە / kdp.info ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا رایگەیاند: لیژنەیەكی تایبەتییان پێكهێناوە كە 3 دادوەر لە خۆ دەگرێت، بۆ بەرێوەبردنی لێكۆلینەوە لە گەڵ پاسەوانەكانی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا عەبدولستار بەیرەقدار گوتی: لیژنەكە بە رەزامەندی لایەنەكان پێكهێنراوە و كەسانی بێلایەن ئەو دۆسیەی بەرێوەدەبن و لیژنەكەش پێكهاتووە، لە سێدادوەر و ئەندامێكی داواكاری گشتی، سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی نیشتمانیش بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی راگەیاند: دوای ئەوەی چەند سەركردەیەكی هاوپەیمانی نیشتمانی بەتایبەت سەماحەتی عەممار ئەلحكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق داوایان لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران كرد، دادوەرەكانی ئەو دۆسیەی پێویستە بێلایەن و لەسەر رەزامەندی هەموو لایەنەكانی دی بن، مالیكیش رەزامەندی دەربریوە. لای خۆشییەوە راوێژكاری نوری مالیكی بۆ راگەیاندن عەلی موسەوی بۆ رۆژنامەكە گوتی: سەرۆك وەزیران بەلاوەی گرنگ نییە، كێلە دادگا لە پاسەوانەكانی وەزیری دارایی رافع عیساوی لیكۆلینەوە دەكات، ئەوە كێشەی ئێمە نییە، كێشەی تۆمەتبارانە كە ئێستا لە دادگا لێكۆلینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.




