زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەدژی مالیکین

زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە دژی سەرۆکەکەیان کە نوری مالیکیە دەنگ دەدەن و زیاتر لە 200 پەرلەمانتاریش لەگەڵ لابردنی مالیکین.
حەسەن عەلەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی هەولێرو نەجەف زیاتر لە 200 دەنگیان لە نێو پەرلەمانی عێراق هەیە کە لەگەڵ سەندنەوەی متمانەن لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانەوە.
عەلەوی راشیگەیاند تەنانەت "زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری نێو هاوپەیمانییەکەی مالیکی لە دژی مالیکی دەنگ دەدەن و لەگەڵ سەندنەوەی متمانەن لێی".
حەسەن عەلەوی لە کوتلەی سپی راشیگەیاند دانیشتنی پەرلەمان بۆ سەندنەوەی متمانە ئەنجام دەدرێ و بەهۆی زۆری نەیاریان، تیمەکەی سەرۆکی حکومەت دەدۆڕێن.
عەلەوی دەڵێ هاوپەیمانی نیشتمانی جگە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هیچ بژاردەیەکی نییە بۆ شوێنگرتنەوەی نوری مالیکی، چونکە عەبدولمەهدی لەلایەی کورد پەسەندە و نزیکە لە رەوتی سەدر و هیچ لاریەک لەسەر عادل عەبدولمەهدی نییە




