٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیرانی سەر بە لیستی عێراقییە دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە / kdp.infoئەمڕۆ سێشەممە وەك بریاربوو بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بكرێت‌، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، لەلایەن وەزیرانی سەر بە لیستی ئەلعراقییەوە كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. سەرچاوەیەكی دبلۆماسی لە حكوومەتی عێراق بە شەفەق نیوزی رایگەیاند: پاش رووداوی دەستگیركردنی پاسەوانەكانی رافع عیساوی وەزیری دارایی، وەزیرانی سەر بەلیستی ئەلعراقییە بەگشتی، بڕیاری بایكۆتكردنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقییان دا، تا ئازادكردنی پاسەوانەكان و یەكلابوونەوەی ئەو كێشەیە، بۆیە ئەمڕۆ بەبڕیاری نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبەغدا بۆ كاتێكی نادیار دوخرا

هەواڵی پەیوەندیدار