میسان. 530 كەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون

میسان– تایبەت بە / kdp.info لیژنەی هاریكاری كۆمەڵایەتی لە شاری میسانی باشووری عێراق رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی بەردەست 530 كەس وەك نەخۆشی شێر پەنجە ناویان لە لیژنەكە تۆماركراوە و ئەو نەخۆشانەش پێویستیان بە هاریكاری ماددی و تەندروستی هەیە، حەیدەر ئالوسی سەرۆكی لیژنەی ناوبراو بە مەدا پرێسی راگەیاند: تووشبووانی ئەو نەخۆشییە زیاتر بۆ جەنگی نێوان عێراق و ئێران و پاشماوەی ئەو كەلوپەلە سەربازییانە دەگەڕێنەوە كە لەو جەنگە بە تێكشكاوی لە ناوچەكە جێهێڵدڕاون، حەیدەری گوتیشی : 1530 حالەت لەلای لیژنەكەی ئێمە تۆمار كراوە و 530 حالەت لەو كەسانە، تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن و 755 حالەتیش تووشی نەخۆشی جۆراوجۆری سەخت بوونە و 227 حالەتیش هەژارن و 18 حالەتی تریش هەن، كە تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بوونە و نازانریت چ جۆرە نەخۆشییەكیان هەیە، شایەنی باسە بەپێی ئامارەكانی فەرمیی لە عێراق زۆرترین ئەو نەخۆشانەی تووشی شێرپەنجە بوون، لە شاری میسان تۆماركراوە.




