٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی: لەگەڵ دەرچوونی راپۆرتی تەندروستی پێویستە پەرلەمان بەدیلێك بۆ سەرۆك كۆماری عێراق بدۆزێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە / kdp.infoئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدیلێك بۆ سەرۆكی كۆماری عێراق بەرێز جەلال تاڵەبانی بدۆزێتەوە، لەكاتێكدا ئەگەر راپۆرتی تەندروستی ئاماژەیدا كە تاڵەبانی ناتوانێت كارەكانی بەرێوەببات، نوێنەری دەوڵەتی یاسا لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان عادل مالیكی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەین گوتی: سەرەڕای باشبوونی رەوشی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی بەڵام لەكاتێكدا ئەگەر تاڵەبانی نەیتوانی كاروبارەكانی وڵات بەرێوەببات، ئەو كات بە پێی دەستوری عێراق ماددە 75، پێویستە پەرلەمان لەماوەی 30 رۆژدا بەدیلێك بدۆزێتەوە، شایەنی باسە بەهۆی تیكچوونی بارودۆخی تەندروستییەوە، سەرۆك كۆماری عێراق رەوانەی ئەڵمانیا كراوەو ئێستاش رەوشی تەندروستی بەپێی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆمار سەقامگیر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار