باڵیۆزی ئەمەریكا لەگەڵ سەركردەكانی عێراق کۆدەبێتەوە

بەغدا- تایبەت بە kdp.info / باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی لیستەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران دەكات و لەم كۆبوونەوانەدا باسی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان كراوە.
هەریەكە لە ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی و عەممارحەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق و سەركردەی لیستی عێراقییە لە گەڵ ستیڤن بیكرۆف باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆدەبنەوە، ئەوەش بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشە سیاسییەكانی عێراق. لەمبارەوە ڕۆژنامەی " الخلیج " لە هەواڵێكیدا ئەمڕۆ 25/12/2012 بڵاویكردۆتەوە كە ئامانج لە كۆبوونەوەكە چارەسەر كردنی كێشەكانی ئەم دواییەی عێراقە، كە بەهۆی دەسگیركردنی پاسەوانەكانی عیساوییەوە ڕوویانداوە.




