٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبەت بە  kdp.info/ بەپێی قسەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامانج لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری سلێمانی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و باسکردنی رووداو و ئەرکی لایەنەکانی هەرێمی كوردستانە لەهەڵومەرجی سیاسی نوێدا.
ئەمڕۆ 25/12/2012 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لە گەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووەوە، لەو بارەوە عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەKdp.info   ڕاگەیاند:  ئامانج لەسەر دانەكەی سەرۆك بارزانی تایبەتە بە رەوشی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی وەك هاوسۆزیەك بۆ بەرێزیان، دیارە ئەمەش لە روانگەی پەرۆشی دێت، هەروەها ئەمە وەکو  سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی حزبێکی هاوپەیمان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دێت و لەمبارەوە گوتی " ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم و مەكتەبی سیاسی یەكێتی تایبەتە بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناو عێراق".
ئەوەشی خستەڕوو كە دوای كۆبوونەوەكە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاشكرادەكات بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن.

كارزان هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار